سێ گەص لە هەڵەبجە و کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی سزادران

لڤین:
ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە هەریەکە لە گصی ( ئومێد، طارق، داهێنەر) غرامەکران، لە سلێمانیش بڕیاری داخستنی کارگەی شیرینی و موعەجەناتی فۆڕیو درا.
لە راگەیەندراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند “کاتژمێر (٥)ی سەرلەبەیانی ٢٠٢١/٥/٢٥ لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەت سەردانی دوکان وشوێنی ئامادەکردنی گەص ولەفە فرۆش و گۆشت و شیرەمەنی فرۆشتنی ناوبازاڕیان کرد، بۆ دڵنیابوون چۆنێتی دروستکردن و جۆری ئەو گۆشتەی لەدروسکردنیاندا بەکاردێت” .
لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە راشیگەیاند: لەئەنجامدا سێ دوکانیان بەهۆی نەبونی کارتی تەندروستی وگۆشتی خراپبوو و مریشکی برژاوی هەڵگیراو بۆ ڕۆژی دواترو گەرمکردنەوەی وفرۆشتنی بەنرخی مریشکی تازەغەرامەکران”.
هاوکات لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند “بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، کارگەی شیرینی فۆڕیو لە گەڕەکی هەواری شاری سلێمانی دادەخرێت”.