سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەدرێتە دادگا

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەسەر  گۆڕینی رەگەزی چەند زەویەک لە سەوزاییەوە بۆ بازرگانی لە رێگەی داواکاری گشتییەوە دەدەنە دادگا.

عەلی حەمە ساڵح.ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات “سەر شەقامی شەست مەتری، نزیک نەخۆشخانەی شارو بەدیاریکراوی بەرامبەر پرۆژەی گاردن ستی.. ئامادەکاری و پشکنینی جیۆلۆجی زەویەکەیان کردوە بۆ ئەوەی بیکەن بە شوقە و بینای بازرگانی”.

ئەو ئاماژەی بە یاداشتی بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی شێخان کردووە کە تیایدا وتویانە لە ئێستادا لەلایەن کۆمەڵێک کەس خەریکی مەسح و پشکنینی زەویەکەن و دەیانەوێت دەستبکەن بە ھەڵکۆڵین بۆ ئەوەی شوێنی قوتابخانەو خزمەتگوزاری بکرێتە بینای بازرگان.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت ئەو بەدواداچونی کردووە و بۆی دەرکەوتووە “زانیاری دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ڕاستەو دۆسیەکەمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی دیکە ناردوە.. ھەر بەرپرسێک لە ھەر ئاستتێکدا بێت و لە پشت ئەم داگیرکاریە بێت دەیدەینە دادگا”.

عەلی حەمەساڵح دۆسیەیەکی دیکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت: ساڵێک پێش ئێستا بەبڕیاری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ڕەگەزی زەویەکانی ١٦٥ و ٢١٤ و ٢١٥ و ٢٣٢ ی کەرتی (٢)ی قڕگە و بەشێک لە زەوی ژمارە ٢٩ کەرتی (٥) ھوانەی لە سەوزاییەوە گۆڕیوە بۆ گەنجینە.

ئەوەشی راگەیاندووە ئەو زەویانە روبەرێکی گەورەیە لە پڕۆژەی شاری 2020کە لە نەخشەکەیدا بە سەوزایی دیاریکراوە و دەشڵێت “لەسەر ئەم دۆسیە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە دەدەینە دادگا”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button