کازمی فەرمانیدا کەژاوەی سەربازی لە ناو بەغداد جوڵەی پێ نەکرێت

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیدا هیچ کەژاوەیەک سەربازی لەناو شاری بەغداد جوڵە نەکات بەبێ فەرمانی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لیژنەییەکی هاوبەشیش بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرکردە دەستگیرکراوەکەی حەشد پێکهات.
مستەفا کازمی، فەرمانی کرد هیچ ئاپۆڕایەکی سەربازی لەناو شاری بەغداد جوڵەی پێ نەکرێت بەبێ فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هاوکات داواشی لە هێزە شیعییەکان کرد بەپەلە کۆببنەوە.
دوای دەستگیرکردنی قاسم مەحمود ساڵحیش هەر ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و حەشدی شەعبی لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە ئاراستەی بەرپرسەکەی حەشد کراوە.
لیژنەکە نوێنەری هەریەکە لە دەزگاکانی هەواڵگریی سەربازی، ناوخۆ، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و حەشدی شەعبی تیادایە و لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکەن قاسم مەحمود موسڵح کراوە.
قاسم مەحمود کەریم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار بەگوێرەی یاداشتێکی فەرمیی داداگا و ماددەی چواری تیرۆر دەستگیر کراوە، شانەی ئەمنی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت “لەسەر ڕۆشنایی یاداشتێکی داداگا کە لە 21ی ئایاری 2021 دا دەرچووە و پەپێی ماددەی چواری تیرۆر،هێزێکی ئەمنیی بەربەیانی ئەمڕۆ تاوانبار قاسم مەحمود کەریم موسلیح، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە”.
جەختیی لەوەشکردووەتەوە “هەموو دەزگا ئەمنییەکان لەژێررکێف وکۆنتڕۆڵی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە، ئۆپڕاسۆنەکەش لەدژی هیچ لایەنێک وکەسێدا ئەنجامنەدراوە وهێزە ئەمنییەکان نییەتی ئەوەیان نییە هیچ لایەنێک بکەن بە ئامانج”.