رێکارى پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رێگرى لەبەفیڕۆدانی ئاو لەهەرێمی کوردستان

لڤین:

لە دوەمین كۆبونەوەی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی وشكەساڵی لە هەرێم كوردستان، کە ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، و بە بەشداری چەند وەزیرێکی تر و چەند ڕاوێژکارێک و پارێزگاری هەولێر و نوێنەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەچو، چەند بڕیارێك دران.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئە‌مڕۆ ( چوارشەممە ٢٦ / ٥ / ٢٠٢١ )، بەسەرپەرشتی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران و ئامادەبونی وە‌زیری كشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، دوەمین کۆبونەوەی تایبەت بە‌ ڕوبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان ئە‌نجامدرا.

لەکۆبونەوەکەداو لەبەر رۆشنایی بڕیارەکانی یەکەمین کۆبونەوەى تایبەت بەروبەروبونەوەى ئەو دیاردەیە، تاوتوێى ئەو کاریگەرییانە کرا کە وشکەساڵى لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا دروستی دەکات، لەمبارەیەوە دكتۆر هەڵۆ عەسکەرى، راوێژکارى تایبەتی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، راپۆرتێکی پێشکەش کرد لەسەر چۆنێتی روبەروبونەوەى وشکەساڵی و کەمکردنەوەى زیانەکانی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان.

لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆکرا دەربارەى چۆنێتی دەستپێکردنی قۆناغەکانی روبەروبونەوەى دیاردەى وشکەساڵى، لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند: دەبێ هەنگاوی بەپەلە بگرینەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی تۆكمە‌ ھە‌بێت‌ بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ ھاوڵاتیان.

هاوکات لەکۆبونەوەکەدا پێداویستییەکانی هەر سێکتەرێک بەپێى ناوچەو پارێزگاکانی هەرێم و میکانیزمەکانی روبەروبونەوەى وشکەساڵى خرایەڕو، لەمبارەیەوە پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کراو بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.

هەر لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بۆردێکی سەرەکی بۆ روبەروبونەوەى وشکەساڵى بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران و بۆردێکی لاوەکی لەسەر ئاستی پارێزگاو یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانیش دروست بکرێت.

بڕیاریش درا کە رێکارى پێویست بۆ رێگرى لەبەفیڕۆدانی ئاو لەهەرێمی کوردستان بگیرێتەبەر.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button