شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق سەبارەت بە دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، قاسم مەحمود کەریم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار  بەگوێرەی یاداشتێکی فەرمیی داداگا و ماددەی چواری تیرۆر دەستگیر کرا

لەڕاگەیەندرواێکدا کە ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاوی کردوەتەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ڕایگەیاندووە، “لەسەر ڕۆشنایی یاداشتێکی داداگا کە لە ( ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ) دا دەرچووە و پەپێی ماددەی ( ٤ ) تیرۆر، هێزێکی ئەمنیی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوانبار قاسم مەحمود کەریم موسلیح، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشکراوە، “لە ئێستادا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش  لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکات کە ئاراستەی تاوانبارەکە کراوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، شانەکە جەختیی لەوەکردووەتەوە، “هەموو دەزگا ئەمنییەکان لەژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە، ئۆپڕاسۆنەکەش لەدژی هیچ لایەنێک و کەسێدا ئەنجام نەدراوە و هێزە ئەمنییەکان نییەتی ئەوەیان نییە هیچ لایەنێک بکەن بە ئامانج”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button