لە ناوچەی سەوز قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا

لڤین:

بەهۆی دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی عێراوە قەدەغەی ھاتووچۆ لە ناوچەی سەوز راگەیەندرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە،” ھێزە ئەمنییەکانی عێراق فەرماندەیەکی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار دەستگیرکرد و فەرماندەکە بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانانی عێراق دەستبەسەر کراوە.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا، ئاماژەیان بەوەشکردووە،” لە دوای دەستبەسەرکردنی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی ناوچەی سەوز لەبەغداد داخرا و قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button