عەلی باپیر بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت

لڤین:
مەکتەبی راگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ عەلی باپیر بەرەو وڵاتی بەریتانیا بەڕێ کەوتووە و ئامانجیشی بەسەرکردنەوەی رێکخستنەکانی حزبەکەیەتی لەو وڵاتە.
مەکتەبی راگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵ بڵاویکردەوە “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/5/2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له‌ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شانشینی به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وت”.
لە بارەی ئامانجی سەردانەکەوە دەسڵێت “بڕیاره له‌وسه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌م وڵاته، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی چاوی به‌ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵ له هه‌نده‌ران بكه‌وێت‌و، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك دیدار‌و چاوپێكه‌وتن‌و كۆبوونه‌وه‌ش ئه‌نجام بدات”.