کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری خستەڕوو پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە

لڤین:
کەشناسی هەرێم، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێشی خستەڕوو، بە گوێرەی پێشبینییەکانیش سبەی پلەکانی گەرما ڕوولە بەرزی دەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بارانبارینی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و کە لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی بارانبارین له ناحیەی سنوری قەزای پشدەر بووە کە بڕکەی 5.8 ملیمەتربووە.
هاوکات کەشناسی هەرێم، پشبینییەکانی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێشی خستەڕوو کە بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی دوو پلە ڕوو لە بەرزی دەکەن، خێرایی با-ش لەنێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و تاڕادەیەک جێگیرە.