وەزارەتی بازرگانی: 4 ماددە بۆ بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاد دەكرێت

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە 4 ماددەی دیکە بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیاد بکرێت.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاندووە: “لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقییەوە بڕیاری كۆتایی دراوە لەبارەی زیادكردنی چەند ماددەیەكی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا سەرقاڵی واژۆكردنی گرێبەستن لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتمەندەكان”.

بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی خۆراك، ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو مادەخۆراكییانەی زیاد دەکرێن بریتین لە (دۆشاوی تەماتە، نیسك، نۆك و فاسۆلیا)، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە “بە گوێرەی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ئێستادا ئەوان سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستن بۆ هاوردەكردنی ماددەخۆراكییەكان و لە مانگەكانی حەوت و هەشت دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو ماددە نوێیانەی كە وابڕیارە هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button