هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری سوریا بەڕێوەدەچێت

لڤین:
جگە لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئێستا و دوو کاندیدیکە بەشدارن لە پرۆسەکەدا.
ئەمڕۆ بەبێ بەشداریکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری سوریا دەستیپێکرد.
ئەگەرچی بەشێک لە هاوڵاتیانی وڵاتەکە و وڵاتانی جیهان باس لەوە دەکەن هەڵبژاردنەکە و ململانێکانی “روکەشە”، بەڵام لە پرۆسەکەدا سێ کەس کێبرکێ دەکەن کە ئەوانیش به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری ئێستای سوریا، عه‌بدوڵا سلوم عه‌بدوڵا، له‌دایكبووی 1956، کە پێشتر چه‌ند پۆستێكی باڵای حكومی و حزبی هه‌بووه، هەروەها مه‌حمود ئه‌حمه‌د مه‌رعی، له‌دایكبووی 1957، کە بڕوانه‌مه‌ی یاسای هه‌یه له زانكۆی دیمه‌شق، به كه‌سێكی ئۆپۆزسیۆن ناسراوه، چه‌ند پۆستێكی باڵای هه‌بووه لەسوریا.
ئەم هەڵبژاردنەش لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا هەڵبژاردنەکە بە یاسایی و رەوا نازانن و ئامادەنین دانی پێدا بنێن.
لەدوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی بەهاری عەرەبییەوە، ئەمە دووەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لە سوریا، هەڵبژاردنی پێشووتر لەساڵی 2014 بەڕێوەچوو، بەڵام زۆرێک لە هێزە سیاسییە ناوخۆییەکانی سوریا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش، بە نایاسایی و نا دیموکراسی لەقەڵەمیاندا، کە تیایدا بەشار ئەسەد 92%ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.