لە دەربەندیخان چوار ڕاوچی دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و  باوەخۆشێن لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان دوای چاودێریکردن و پشکنینی دەریاچەکە، توانیان چوار ڕاوچی دەستگیر بکەن.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە، توانرا دەست بگرن بەسەر سێ تۆڕی ڕاوی ماسی و دوو  بەلەم، چوار صەوڵی بەلەم ، سێ ماسی ڕاوکراو و چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکرانەوەو خرانەوە ناو دەریاچەکە .

ئەوەشی ئاشکراکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button