جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و گیانی لەدەستدا

لڤین:
لەسنووری پارێزگای دهۆک، جوتیارێکی گەنج لە کاتی کارکردندا کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ڕایگەیاند، درهنگانی ئێوارهی دوێنێ لە ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك، جوتیارێک بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن 21 ساڵ لەكاتی كێڵانی زەوییەكەی كەوتوەتە ژێر تراكتۆرەكەیەوە و بەو هۆیەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتهبێژی پۆلیسی دهۆك، ڕاشیگەیاندووە کە دوای رووداوهكه پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە.