وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی ٩ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە 22ی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوە دەستپێدەکات.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی و  تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە، یەکەم تاقیکردنەوە 22ی حوزەیران دەستپێدەکات.

بە گوێرەی خشتەکە 1ی تەمموز تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت، لەو ماوەیەدا هیچ رۆژێک پشوو نابێت و رۆژانی هەینیش تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button