هۆشداری لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە چەمچەماڵ دەدرێت

لڤین:

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی کێشەی کەم ئاوییەوە، لە وەرزی هاویندا مانگانە دوو جار ئاو بەهاوڵاتیان دەدرێت و ئەوەش مەترسی کارەساتی مرۆیی و سەرهەڵدانی دەیان نەخۆشی هەیە

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە بانگەوازێکدا کە ئەمڕۆ ( ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ ) بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناردووە و رایگەیاندووە، “وەک ئاگادارن لە خراپی بارودۆخی هاوڵاتیانی سنورەکەمان بەهۆی کێشەی کەم ئاوییەوە، بەجۆرێک لە وەرزی هاویندا مانگانە دوو جار ئاو بەهاوڵاتیان دەدرێت، ئەمەش مەترسی کارەساتی مرۆیی و سەرهەڵدانی دەیان نەخۆشی لە سنورەکەمان دەکرێت چونکە ئەو بڕە ئاوەی بەهاوڵاتیان دەدرێت زۆر کەمە و بەشی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان ناکات.”

سەبارەت بە چارەسەری ئەو کێشەیە لە بانگەوازەکەدا هاتووە،” تاکە چارەسەری ئەو کێشەیەش جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵە کەبەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاوڵاتی لەتینوێتی ڕزگار دەکرێت و ناوەندی قەزا و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و دەیان گوند سود لەو پرۆژەیە وەردەگرن.”

دەقی بانگەوازەکە :

بسم اللە الرحمن رحیم
“وجعلنا من الماء كل شيء حي”
بانگەواز و داواکاری
بۆ بەڕێزان
٭ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٭ سەرۆکی پەرلەمان کوردستان
٭سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٭ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٭ وەزیری دارایی و ئابوری
٭ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار
٭ وەزیری پلاندانان
وەک ئاگادارن لە خراپی بارودۆخی هاوڵاتیانی سنورەکەمان بەهۆی کێشەی کەم ئاوییەوە، بەجۆرێک لە وەرزی هاویندا مانگانە دوو جار ئاو بەهاوڵاتیان دەدرێت، ئەمەش مەترسی کارەساتی مرۆیی و سەرهەڵدانی دەیان نەخۆشی لە سنورەکەمان دەکرێت چونکە ئەو بڕە ئاوەی بەهاوڵاتیان دەدرێت زۆر کەمە و بەشی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان ناکات.
بەڕێزان ، وەک ئاگادارن چەندین نوسراومان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەمووانمان لەو مەترسیە ئاگادارکردووە، تاکە چارەسەری ئەو کێشەیەش جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵە کەبەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاوڵاتی لەتینوێتی ڕزگار دەکرێت و ناوەندی قەزا و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و دەیان گوند سود لەو پرۆژەیە وەردەگرن، بۆیەداواکارین لەبەڕێزتان فریای خەڵکی سنورەکەمان بکەون و لەکێشەی کەم ئاوی ڕزگارمان بکەن.
ئەم داواکارییەشمان لە ڕابردوودا ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەم ژمارە نوسراوانەی لای خوارەوە.
– نوسراوەکانی ژمارە ٢٢٨٧ لە ٥/ ٧/ ٢٠٢٠ و ١٢٤١ لە ٣١/ ٣/ ٢٠٢١ ئاراستەی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و پەرلەمان وحکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوە.
– نوسراوەکانی ٢٣٧٣ لە ١/ ٧ /٢٠١٩ و ١٠٤٦ لە ١٠/ ٣/ ٢٠٢٠ کە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی کراوە.
– نوسراوی ی١ لە ١٧/ ٢/ ٢٠٢٠ کە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.
– نوسراوی ٢٣٥٣ لە ١٣/ ٧/ ٢٠٢٠ کە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
٢٥ی ٥/ ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button