كاتژمێره‌كانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیان کەمدەکرێتەوە

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم له‌رێگای دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌وه‌، كاتژمێره‌كانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دیاریده‌كات

ئاری عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاندووە،” به‌ئامانجی رێگاگرتن له‌به‌هه‌ده‌ردانی ئاوی خواردنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ی پێدان و به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌هاوڵاتین ده‌كات.”

هەروەها ئاشکرای کردووە،” به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ٢٤سه‌عات ئاو به‌ماڵان نادرێت، به‌ڵكو رۆژانه‌ دوو تا چوار سه‌عاتیان ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و ماوه‌یه‌ هاوڵاتیان پێداویستی خۆیان دابینبكه‌ن.”

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم، ئاماژەی بەوەیش داوە،” هه‌ر بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و نه‌هاتنه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری ئاو بۆ هاوڵاتیان پێویسته‌ كاربكه‌ن بۆ دانانی پێوه‌ر و ته‌وافه‌ی تانكیه‌كانیان.”

سەبارەت بە هۆکاری کەم کردنەوەی بەردانەوی ئاو بۆ هاووڵاتیان، وتوویەتی،” كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو جگه‌ له‌وه‌ی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێدانی ئاوه‌، هاوكات گیرانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌ كوردستان.”

لە کۆتایدا دووپاتیشیكردووەتەوە،” له‌ هه‌موو حاله‌ته‌كان پێویسته‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌گه‌ڵ ئاو بكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی هاوڵاتیان پابه‌ند ده‌بن به‌ پاراستنی ئاو و به‌فیڕۆنه‌دانی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button