دەستگیرا بەسەر ٢٥٠ تۆن پەتاتە و ٢٠ تۆن خورمای خراپ و ماوەبەسەرچوو

لڤین:

لەلایەن قایمقامیەتی هەولێرەوە دەستگیرا بەسەر ( ٢٥٠ ) تۆن پەتاتە و ( ٢٠) تۆن خورمای خراپ و ماوەبەسەرچوو، کۆگاکەیش داخرا

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی ( ٢٥ / ٥ / ٢٠٢١ ) لەدرێژەی چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی ( نەبەز عبدالحميد ) قایمقامی ھەولێر،توانرا دەستبگیرێت بەسەر ( ٢٥٠ )تۆن پەتاتەی ناتەندروست و ( ٢٠ )تۆن خورمای جۆراو جۆری عێراقی و ایرانی و فەلەستینی و سعودی ماوەبەسەرچوو و خراپ لە( ٨ )کۆگای کۆمەلگای گومرگی ھاوچەرخی ھەولێر، ئەو جۆرە خوارمایە سەرجەمیان ماوەیان بەسەرچوو و ناتەندروست بوون.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر کۆگا داخران کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button