سەرۆكی شارەوانی رزگاری دەستگیركرا

لڤین:
سەرۆكی شارەوانی رزگاری دەستگیركرا و فەرمانی لە دادگای دەستپاكی گەرمیان بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیانیش دەرچووە.
عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری و بەرزان عەبدولكەریم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرکردووە.
لە دوێنێوە سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری دەستگیرکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنەکانیش لەسەر سکاڵای ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە.
فەرمانەکە بە هۆی كاركردنە لەسەر پارچە زەویەك بەناوی (ناوچەی پیشەسازی نوێی رزگاری) كە پێش ئەوەی رێوشوێنە یاساییەكانی بۆ دەربكرێت كاری تێداكراوە.
ئەو دادوەرەی فەرمانەکەی دەرکردووە، پێشتر دادوەری دادگای قورەتوو بوو چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرپرسانی ناوچەكە دەركردبوو.