کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێر و باری کەشوهەوای خستەڕوو

لڤین:

کەشناسی هەرێم، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی خستەڕوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بارانبارینی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و کە لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی بارانبارین له‌ سلێمانی باریوە‌.

کەشناسی هەرێم، باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێشی خستەڕوو ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری نمەباران لە پارێزگاكانی هەرێم بەدرێژایی كاتەكان هەیە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بارانبارین زیاتر دەبێت.

كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو ، لە درەنگانی شەو كەشەكە جێگیر دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 25 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا بڕی بارانبارین له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم به‌مجۆره‌ بووه‌:

هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ

شه‌مامك دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام 1.3 ملیمه‌تر

شه‌قڵاوه‌ 1.2 ملیمه‌تر

ره‌واندز 1.2 ملیمه‌تر

سۆران 0.6 ملیمه‌تر

حاجی‌ ئۆمه‌ران 1.2 ملیمه‌تر

سلێمانی‌ 3.5 ملیمه‌تر

بازیان 0.6 ملیمه‌تر

یاخسه‌مه‌ر دڵۆپ دڵۆپ

ئاخجه‌له‌ر 0.5 ملیمه‌تر

دوكان 0.2 ملیمه‌تر

هه‌ڵشۆ 0.6 ملیمه‌تر

كه‌ركوك 0.5 ملیمه‌تر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button