سەبارەت بە ڕەوانەكردنی داهاتی سلێمانی، یەكێتی وەڵامی پارتی دایەوە

لڤین:

سەبارەت بە ڕەوانەكردنی داهاتی سلێمانی، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم جیاوازی لەنێوان پارێزگاكاندا دەكات هەمان قسەی پەرلەمانتارانی عەرەب لەبەسرە دەکەنەوە، کە دەڵێن: “نابێت لەداهاتی نەوتی بەسرە، پشكی هەرێمی كوردستان بدرێت”.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبووکی خۆی سەبارەت بە ڕەوانەكردنی داهاتی سلێمانی بۆ حکومەت نوسینێکی بڵاو کردەوە و بێ ئەوەی ناویان بهێنێت وەڵامی پارتی دایەوە.

لە بەشێکی نوسینەکەدا هاتووە: ئەم حكومەتە هەر ئەوە مابوو كە كێشەو ململانێ بخەنە ناو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە و تەفرەقە لەنێوان خەڵكی دهۆك و سلێمانی دروستبكات، ئەوەتا حكومەت بەبیانوی ئەوەی كە سلێمانی داهاتی تەواوی نەناردوە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەلێبڕینەوە بەدوو ڕۆژ دابەشدەكات، پەرلەمانتارە موزایەدەچیەكانیان دەڵێن: ئاخر چۆن دەبێت دهۆك هەمو داهاتی رادەستبكات و موچەی سلێمانی پێبدات؟ و چۆن دەبێت، سلێمانی 43%ی موچە ببات و 34%ی داهات پێكبهێنێت .

ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا ئێوە بەبێ ئەوەی بەخۆتان بزانن، هەمان قسەی پەرلەمانتارانی عەرەب لە بەسرە دەكەنەوە كە دەیانوت نابێت داهاتی نەوتی بەسرە كە 83%ی داهاتی هەموو عێراق پێكدەهێنێت بخەینە خەزێنەی حكومەت و هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتەكەی رادەست نەكات، ئێوە كەقسەی پەرلەمانتارانی لایەنە عەرەبیەكان دەكەنەوە، ئەوا رێك دان دەنێن بەوەی كە قسەكەی ئەوان راستەو چەند ساڵە سەرچاوەی كێشەكان هەر ئێوەن و لەهەردوولا خەریكی دزین.

دەقی نوسینەکەی بەختیار شاوەیس:

ئەم عەقڵیەتی حوکمڕانیە جێگای شەرمەزاری یە

ئەی بۆ لەگەڵ بەغداد شتێکی تر دەڵێن؟!

ئەم حکومەتە هەر ئەوە مابوو کە کێشەو ململانێ بخەنە ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە و تەفرەقە لەنێوان خەڵکی دهۆک و سلێمانی دروست بکات

ئەوەتا حکومەت بەبیانووی ئەوەی کەسلێمانی داهاتی تەواوی نەناردوە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینەوە بەدوو ڕۆژ دابەش دەکات

پەرلەمانتارە موزایەدەچیەکانیان دەڵێن ئاخر چۆن دەبێ دهۆک هەموو داهاتی تەسلیم بکات و مووچەی سلێمانی پێ بدات؟

وە دەڵێن: چۆن دەبێت سلێمانی ٤٣٪ی مووچە ببات و ٣٤٪ی داهات بدات

بەڕاستی مەهزەلەیە، چونکە:

١- ئێستا ئێوە بەبێ ئەوەی بەخۆتان بزانن هەمان قسەی پەرلەمانتارانی عەرەب لەبەسرە دەکەنەوە کەدەیانوت نابێ داهاتی نەوتی بەسرە کە ٨٣٪ داهاتی هەموو عیراق پێکدەهێنێت بخەینە خەزێنەی حکومەت و هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتەکەی تەسلیم نەکات

ئێوە کە قسەی پەرلەمانتارانی لایەنە عەرەبیەکان دەکەنەوە ئەوا رێک اعتراف دەکەن بەوەی کەقسەکەی ئەوان راستە و چەند ساڵە سەرچاوەی کێشەکان هەر ئێوەن و لەهەردوولا خەریکی دزین

٢- بەم حکومداریە فشۆڵ و شکستخواردوەوە کە جیاوازی لەنێوان سێ پارێزگای هەرێم دەکەن، جارێکی تر دەرکەوت ئێوە نەک دەوڵەتدار نین بەڵکو مانەوەی یەک هەرێمی یەکگرتوویشتان بۆ چەلەحانێی داهاتی پارێزگا بچوک کردوەتەوە و بەم عەقڵیەتەی ئێوە ئیتر ئەبێ چاوەڕێی تەفرەقە بکەین لەنێوان ئەم قەزا و ئەو ناحیە

خوا بەخێری بگێڕێ



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button