بە هۆکارێک شەقامێکی هەولێر دادەخرێت

لڤین:
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، شۆفێران لە داخستنی شەقامێکی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، هۆکاری داخستنی شاقامەکەش بۆ هەڵگرتنی تاسەی کۆنکرێتی دەگەڕێنێتەوە.
لەو بارەیەوە ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “ئاگاداری شوفێرە بەڕێزەکان دەکەین ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٥/٢٥، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە کاتژمێر (٦) بەیانی هەلدەستن بە هەڵگرتنی تاسەی کۆنکریتی شەقامی بنەسڵاوە لە سایدی گەڕانەوە بۆ ناوشار لە پێش مزگەوتی (سعید نەورەسی) بەهۆی کارکردن و هەڵگرتنی تاسەکە و قیرتاو کردنی شوێنەکە شەقامەکە دادەخرێت تاکو ئێوارەی هەمان ڕۆژ تاکو تیمەکانمان کارەکانیان ئەنجام بدەن”.