سێ وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

لڤین:
لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی، په‌روه‌رده و خوێندن باڵا كۆده‌بێته‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، كۆبووه‌ته‌وه.
لیژنەکە بڕیاریداوە بانگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و په‌روه‌رده بكات بۆ وه‌رگرتنی روونكردنه‌وه و پێدانی زانیاری به لیژنه‌كه و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بە ڕەوا زانراوە و بە پێویستیان زانیوە رێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.