خشتەی دابەشکردنی موچە گۆرانکاری بەسەردا دێت

لڤین:
وەزارەتی دارایی گۆرانکاری لە خشتەی دابەشکردنی موچەدا کردووە ئەمڕۆ و سبەی تەنها لە وەزارەتی تەندروستی موچە دابەشدەکریت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به پێدان و خه‌رجكردنی موچه‌ی وەزارەتی تەندروستی.
ئەمڕۆ 25 ی ئایار دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بڕیارە ئەمڕۆ وسبەی چوارشەممە موچەی وازارەتی تەندروستی دابەشبکرێت،سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنی موچە بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بە لێبڕینی ٪21 و ٪50 بۆ پلە تایبەتەکان دەبێت.