دەزگای شەھیدانی سەر بە حكومەتی عێراق رایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوایكردووە پەلە بكرێت لە قەرەبووكردنەوەی حەوت هەزار كەسوكاری كوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی كوردانی ئێزدی.

عێراق قەرەبووی حەوت هەزار خێزانی ئێزدی دەكاتەوە

لڤین:
دەزگای شەھیدانی سەر بە حكومەتی عێراق رایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوایكردووە پەلە بكرێت لە قەرەبووكردنەوەی حەوت هەزار كەسوكاری كوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی كوردانی ئێزدی.

تارق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی تیرۆر لە دەزگای شەھیدانی عێراق، رایگەیاند: شاندی دەزگای شەھیدان لە سەردانێكدا، كەمپی شێخانی بەسەركردووەتەوە و بەدواداچوونیان بۆ مامەڵەكانی كەسوكاری كوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی كوردانی ئێزدی كردووە.

ناوبراو وتیشی: مستەفا كازمی داوایكردووە لەوەی پەلە بكرێت لە قەرەبووكردنەوەی حەوت ھەزار كەسوكاری كوژراون، برینداران و بێ سەروشوێنبووانی كوردانی ئێزدی.

ئاماژەی بەوەشكردكە نوسینگەیەكیان لەو ناوچانە كردووەتەوە وتیشی “لە ئامارەكاندا ئەوە خراونەتەڕوو كە حەوت ھەزار كوردی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، كوژراون، برینداربوون و بێ سەروشوێنكراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button