تەندروستی سلێمانی لەبارەی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

نەخۆشی ( کەڕووە ڕەشە ) ھیچ مەترسیدار نیە و بەشێکە لە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر توشبوانی ڤایرۆسەکە

لە روونکردنەوەیەکدا، د.ھێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، کە بۆ کوردسات نیوز داوە، رایگەیاندووە،” نەخۆشی ( کەڕووە ڕەشە ) ئەو نەخۆشییە ھیچ مەترسیدار نیەو یەکێکە لەو کاریگەریانەی کە دوای توشبون بە کۆرۆنا ئەگەری دەرکەوتنی ھەیە،”

هەروەها ئاشکرای کردووە کە،” لەنێو ھەزاران توشبوی کۆرۆنادا لە سلێمانی یەک ھاوڵاتـی بە رەگەز عەرەب گومانی توشبونی بەو نەخۆشیەی لێ دەکرێت, بەڵام تەندروستی جێگیرەو جۆری نەخۆشیەکەش مەترسیداری نیە لەنێو ھەزاران توشبوی کۆرۆنا ئەگەر ھەیە حاڵەتێک لەو جۆرە تۆمار بکرێت.”

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی،”دڵنیاییش دەداتە ھاوڵاتیان ھیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکیان نەبێت چونکە حاڵەتێکی زۆر ئاساییە. ”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button