بەگوێرەی پڕۆژە یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی،كە ئەمڕۆ سێ شەممە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بەشداری بكەن لە سندوقی خانەنشینی و دوای 45 ساڵ خانەنشین بكرێن.
عێراق خانەنشینی بۆ هەموو هاوڵاتیان دەبڕێتەوە

لڤین:
بەگوێرەی پڕۆژە یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی،كە ئەمڕۆ سێ شەممە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن بەشداری بكەن لە سندوقی خانەنشینی و دوای 45 ساڵ خانەنشین بكرێن.
حەسەن خەڵاتی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عێراقییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە وردەكاری پڕۆژە یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی ئاشكرا كرد و بە گرنگترین یاسای وەسف كرد .
ناوبراو لە دیدارێَكیدا كە ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی عێراق بڵاوی كردەوە دەڵێت “یاسای چاودێری كۆمەڵایەتی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و یەكێكە لە گرنگترین ئەو یاسایانەی كە ڕۆڵی سەرەكی دەبینێت لە دروستكردنی دەرگای خانەنشینی بۆ هەموو عێراقییەكان ” .
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە یاساكە “رێگە دەدات هەموو كەسێك بەتۆماركردن و بەشداریكردن لەسندوقەكە بەمیكانیزمێك بەپێی شێوەی كارەكە دیاری دەكرێت، لەگەڵ كەمترین خانەنشینی پاش تەواوبوونی 45 ساڵ”.