کۆمەڵی دادگەری:

دەتوانرێ بەبێ لێبڕین‌و لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت

لڤین:

ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگەری، دەتوانرێ بەبێ لێبڕین‌و لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت، پشتگیرو پشتیوانیی فەرمانبەران‌و چینەجیاوازەكان دەكەین بۆ ئەوەی ڕێگای مەشروع‌و مەدەنیی بگرینەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەو كۆتاییهێنان بەگەندەڵیی‌و نادادیی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی مەکتەبی مامۆستا عەلی باپیر، لە هەژماری تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ( ٢٤ / ٥ / ٢٠٢١ )  به‌سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر چەند پرسێكی گرنگ گفتوگۆ كراو هەڵوێست لەبارەیانەوە ڕاگەیەندرا.”

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/5/2021 به‌سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لەو كۆبوونەوەیەدا لەسەر چەند پرسێكی گرنگ گفتوگۆ كراو هەڵوێست لەبارەیانەوە ڕاگەیەندرا

تایبەت بەپرسی لێبڕینی مووچە ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت‌و زۆربوونی داهاتەكانەوە، دەتوانرێ بەبێ لێبڕین‌و لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بكرێت، بۆیە كۆمەڵی دادگەریی ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵ بە ئەركی سه‌رشانی خۆی دەزانێ لەسەر مافی هاوڵاتییان وەدەنگ بێین و بەڕەوای دەزانین چیتر ئەو لێبڕینە لەمووچەدا بەردەوام بێت.

ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردو پشتگیرو پشتیوانیی فەرمانبەران‌و چینەجیاوازەكان دەكەین بۆ ئەوەی ڕێگای مەشروع‌و مەدەنیی بگرینەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەو كۆتاییهێنان بەگەندەڵیی‌و نادادیی.

تایبەت بەپرسی دەستووری هەرێمی كوردستان كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێیوایە دەستوور پێویستییەكی گرینگە بۆپاراستنی هەرێمی كوردستان‌و یەكپارچەیی لەڕووی سیاسیی‌و یاساییەوەو پێویستە ئەو دەستوورە ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی هەرێمی كوردستان بێت، لەڕووی نەتەوەیی‌و ئاینیی‌و كۆمەڵایەتییەوە.

كۆمەڵی دادگەریی جەختی لەسەر ئەوە كرده‌وه‌ كە پێویستە دەستوور بەشێوەیەك ئامادەبكرێ، نەگۆڕەكانی ئیسلام ببنە سەرچاوەی دەستوور بەشێوەیەك كەمتر نەبێ لەوەی كە لە دەستووری عێڕاقدا هاتووە.

تایبەت بە كاروباری ناوخۆی كۆمەڵی دادگەریی‌و پێكهێنانەوەی ئۆرگانەكان، ئەنجوومەنی باڵا چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەكی بۆ سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان‌و جێبەجێكردنی گۆڕانكارییەكانی كۆنگرەی چوارەم پەسەند كرد.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button