شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگادار دەكرێنەوە

لڤین:

هاتوچۆی هەولێر، شەقامی پەروەردە سایدی چون بەرەو ناوشار لەسێڕیانی پەروەردە تاکو سەرەتای جوتسایدی بەحرکە، دادەخرێت

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر، کە ئەمڕۆ ( ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” سەرجەم هاوڵاتیان وشوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چون بەرەو ناوشار لەسێڕیانی پەروەردە تاکو سەرەتای جوتسایدی بەحرکە لە بەیانیەوە بۆماوەی یەک هەفتە دادەخرێت.”

سەبارەت بە هۆکاری داخستنی شەقامەکە، ە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” داخستنی شەقامەکە بەهۆی گۆڕین وچاکردنەوەی سیستمی ئاوە، لەماوەی داخستنی شەقامەکەش شوفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن جوتسایدی ڕێگای بەحرکەو سایدی دووەمی شەقامەکە بەکاربێنن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button