تەرمی ئافرەتێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

لڤین:

لە سنوری قەزای بەردەڕەش تەرمی ئافرەتێک کە شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە دیار دۆزرایەوە

پۆلیسی پارێزگای دهۆک ( ٢٤ی ئایاری  ٢٠٢١ ) ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،” پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی ئافرەتێک لەنزیک گوندێکی بەردەڕەش دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گوللە بە جەستەیەوە دیارە و دەستبەجێ ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هێشتا ناسنامەى ئافرەتەکە دیار نییە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە سییەکانی تەمەنیدا و لێکۆڵینەوەی وردتر دەستیپێکردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button