زۆرینەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن

لڤین:

بەھۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا زۆرینەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحییەکانی دەوروبەر بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بێ ئاو دەبن .

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی،لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ ( ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەبەرواری ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت.”

ئاماژە بەوەیشدراوە،”بەو ھۆیەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئاڵلایی بێ ئاودەبن .”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button