دادگایەكی هیندستان سزای كەسێكی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی كاتێك دەستدرێژی كردووەتە سەر كچێكی 12 ساڵان كچەكە جلەكانی لەبەردا بووە.

سێكسكردن بەسەر جلەوە لە دادگای هیند بە دەستدرێژی هەژمار ناكرێت

لڤین:
دادگایەكی هیندستان سزای كەسێكی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی كاتێك دەستدرێژی كردووەتە سەر كچێكی 12 ساڵان كچەكە جلەكانی لەبەردا بووە.

پێكەی سی ئێن ئێن دۆسیەی دادگایەكی پێداچونەوەی شاری مۆمبای بڵاوكردەوە رایگەیاند دادوەر سزای ئەو كەسەی هەڵوەشاندەوە كە پێشتر بە سێ ساڵ زیندانیكردن سزا درابوو.

هەفتەی ڕابردوو لە حوكمێكیدا، پوشپا گاندیوالا دادوەری دادگای باڵای بۆمبای، سزای پیاوێكی تەمەن 39 ساڵ كە پێشتر تاوانبار كرابوو بە دەست درێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی تەمەن 12 ساڵ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پیاوە لە كاتی دەستدرێژیەكەدا جلەانی كچەكەی دانەناوە دادوەرەكە سزاكەی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی بەڵگەنامەكانی دادگا، ئەو پیاوە بە كە لە مانگی 12ی ساڵی 2016دا، منداڵەكەی بردووەتە ماڵەكەی خۆی لەوێ دەستی لە سنگیداوە هەوڵیداوە جلی ژێرەوەی منداڵەكە لابدات.بەوهۆیەوە دادگای خوار بە سێ ساڵ زیندانی سزایدابوو.

دادگای باڵای بۆمبای ئەوەی بۆ دەركەوت كە كردەوەكەی لە پێناسەی دەست درێژی سێكسیدا یەكناگرێتەوەلەبەر ئوەی جلەكانی منداڵەكە دانەنراوەكە ئەگەر كردەوەكەی بە دەستدرێژی بسەلمێندرایە دەبوو كەمترین ماوەی سێ ساڵ زیندانی بدرایە و دادوەریش دەیتوانی بۆ پێنج ساڵ بڕیاری درێژكردنەوەی بدات.

دادگاكە ئاماژەی بەوە كردووە بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی توندی سزا كە بۆ ئەو سەرپێچییە دانراوە، بەڵگەی توندتر و جدیتر پێویستە بۆ ئەوەی بوترێت دەستدرێژی كردووە، بۆ ئەوەش پشتوانی بڕیارەكەی خۆی بە یاسای پاراستنی منداڵان لە هیندستان لە تاوانی جنسی هێناوەتەوە كە لە ساڵی 2012 دەرچووە و تیایدا وتویەتی پەیوەندی پێست بە پێستەوە دەبێتە دەستدرێژی سێكسی .

دادگای باڵا تاوانبارەكەی ئازاد كرد بەڵام بە تۆمەتی گێچەڵی سێكسی تاوانباری كرد و سزای ساڵێك زیندانی كردنی بۆ دەركرد، رایگەیاند كە بنەمای سزا لەسەر جدیەتی ئەنجامدانی تاوان دەبێت.

بڕیارەكەی دادگا كاردانەوەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لێكەوتووەتەوە رەخنە لە بڕیارەكە دەگرن و كۆمسیۆنی نیشتیمانی ژنان ڕایگەیاند، پلانی داناوە بۆ ئەوەی تەحەدایەكی یاسایی بۆ ئەو دادگایە بكات، دەبێت ئەو دادگایە كارێك بكات كە ئاسایش و سەلامەتی ژنان بپارێزێت.

كارونا نوندی، پارێزەر لە دادگای باڵای هندستان، كە دادگای باڵای ئەو وڵاتەیە، لە تویتێكدا داوای لە دادوەران كرد كە حوكمەكانی دەرچوون كە “تەواو پێچەوانەی یاسا دامەزراوەكانە” دووبارە ڕاهێنانیانی لەسەر بكرێتەوە ئەو وتوشیەتی ئەو شێوازە حكومدانەی لەم شێوەیە هۆكار دەبێت لە نابەرامبەری لە تاوانەكانی دژ بە كچان.

ڕانجانا كیومێری بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی كۆمەڵایەتی قازانج نەویست كە داكۆكی لە مافی ژنان دەكات لە هیندستان، وتی: حوكمدانەكە “شەرمنانە، زۆر بێئابڕوو، سەرسورهێنەر و بێبەرییە لە لێزانی دادوەریی”.

دەستدرێژیی سێكسی لە هیندستان كێشەیەكی گەورەیە، كە زۆرجار تاوانی سێكسی دڕندانە و بەربڵاوە، بەڵام زۆرجار لە سایەی سیستمی دادوەریی ئەو وڵاتەدا بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت بەپێی ئەو ژمارە فەرمیانەی لە ساڵی 2018دا بڵاوبووتەوە هەر 16 خولەك جارێك دەسترێژی سێكسی بۆ سەر ژنێك دەكرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button