کەشناسی هەرێم:

بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و بارانیش لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت

لڤین:

بارستە هەوایەکی فێنک روو لە ناوچەکەمان دەکات، باران بارینیش لە ناوچە جیا جیاکان دەبارێت، سنوری پارێزگای سلێمانی ئاستی باران بارینی کەمێک زیاتر دەبێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” ئەم شەو بارستە هەوایەکی فێنک روو لە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ کاریگەری ئەم بارستە هەوایە باران بارینیش لە ناوچە جیا جیاکان دەبارێت لە کاتەکانی بەیانی زوو رۆژی سێ شەم.”

هەروەها ئاشکرای کردووە،”سنوری پارێزگای سلێمانی ئاستی باران بارینی کەمێک زیاتر دەبێت پاشان سنوری پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە لەگەڵ باران بارینەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و هەندێ ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووکی دەبێت کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەکەشی ناوچەکەمان تاوەکو ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەردەوامی دەبێت.”

ئاماژەی بەوەیشداوە کە،”نزمترین پلەکانی گەرمی بەیانی زوو رۆژی سێ شەم لەتەواوی ناوچەکەمان بەچەند پلەیەک روو لەنزم بوونەوە دەکات.”

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،” بەپێی پێشبینییەکانی‌ کەشناسی ئەمڕۆ ( ٢٤ / ٥ / ٢٠٢١ )  لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٣ و نزمترین پلەی گەرما ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی‌ گەرما ‌ ٣٣ و نزمترین پلەی گەرما ٢٠ پلە دەبێت، لە پارێزگای دهۆک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣١ و نزمترین پلەی گەرما ١٨ پلە دەبێت و لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٥ و نزمترین پلەی گەرما ٢٢ پلە دەبێت .

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هاتووە سبەی ( ٢٥ / ٥ / ٢٠٢١ )  لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣١ و نزمترین پلەی گەرما ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی‌ گەرما ‌ ٣٢ و نزمترین پلەی گەرما ١٧ پلە دەبێت، لە پارێزگای دهۆک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٠ و نزمترین پلەی گەرما ١٦ پلە دەبێت و لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلەی‌ گەرما ٣٤ و نزمترین پلەی گەرما ٢١ پلە دەبێت .

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button