ئەمڕۆ 67 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمار كراوە

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 67 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوو تووشبووش لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3433 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و تیایدا 67 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە تۆمار كراوە.
وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 983 تووشبوو چاكبوونەتەوە و دوو تووشبووش لە هەولێر و سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 105 هەزار و769 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و 95هەزار و 410كەسیان چاكبوونەتەوە و 3459 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.