فڕۆکەیەک دروستدەکرێت خێراییەکەی لە دەنگ زیاترە

لڤین:

لە ساڵی 2026 فڕۆکەیەک دروست دەکرێت کە خێرایی فڕینی لە خێرایی دەنگ زیاترە و بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرێت.

کۆمپانیای (بووم) لەدوای کۆمپانیای کۆنکۆردی بەریتانی یەکەم کۆمپانیایە کە پێشنیاری فڕۆکەیەکی کردبێت خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە وبە نرخێکی گونجاو دەیخاتە بازاڕەوە کە دەتوانێت ماوەی نێوان نیۆرک بۆ لەندەن بە 3 کاتژمێر و 15 خولەک ببڕێت، ماوەی نێوان لۆس ئەنجلس و سیدنی تەنها بە 8 کاتژمێر ونیو ببڕێت.

وەبەرهێنەرانی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکەن کە پلانی ئێستایان ئەوەیە یەکەم جۆری ئەم فڕۆکەیە بۆ تاقیکردنەوە دروست بکەن و تاقی بکەنەوە بەناوی XB1 لە کۆتایی ئەمساڵدا ولە سەرەتایی ساڵی داهاتوودا بناغەی کارگەیەکی تایبەت بەم فڕۆکەیە دادەمەزرێنن و لە ساڵی 2023 دا دەست دەکەن بە دروستکردنی یەکەم فڕۆکەی لەم جۆرە.

باسیان لەوەش کردووە کە فڕۆکەکە بە جۆرێک دیزاین کراوە دەتوانێت 65 بۆ 88 سەرنشین هەڵبگرێت و خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاتربێت کە دەکاتە چەند قاتی خێرایی فڕۆکە ئاساییەکان و پلانیان وایە کە گەشتێکی چوار کاتژمێری بەم فڕۆکەیە نرخەکەی تەنها 100 دۆلاری ئەمریکی بێت.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە لە ئیستادا بە بڕی  6 ملیار دۆلار داواکاری پێشکەشکراوە بۆ دروستکردنی ئەم فڕۆکەیە.

لە ماوەی ساڵانی 1996 تا ساڵی 2003 کۆمپانیای کۆنکۆرد خاوەنی دوو فڕۆکە بوو کە خێراییەکەیان لە خێرایی دەنگ زیاتربوو بەڵام نرخەکەیان زۆر گران بوو هەروەها کاریگەری خراپیشی لەسەر ژینگە هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button