تۆمەتبارێک بە سێ جۆری ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانرا تۆمەتبارێك لەشاری هەولێر دەستگیربکرێت کەبڕێك ماددەی هۆشبەری لەدەست گیراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاندووە،” دوێنێ ڕێکەوتی ( ۲۲ / ٥ / ۲٠۲۱ ) لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتمان لەشاری هەولێر توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت کەبڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( کریستاڵ ) و ( جامایکا ) و (کراک) و ڕوومانەیەك و پایپێك و هەندێك كەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە،” تۆمەتبارە دەستگیركراوەکە دانی بەوادا ناوە کە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر ماتۆرسکیلی دزییوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button