زۆرترین گەشتیار ڕوویان کردوەتە شاری سلێمانی

لڤین:

 بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، نزیکەی (١١٠) هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردوە.

علی ڕؤوف غفور بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی،  لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بۆ تەواوی میدیاکانی داوە، ئاشکرای کردووە،” لەماوەی( ٨ ) ڕۆژ و لە ڕێکەوتی( ١١ تا ١٨) ی ئەم مانگە ، کە ئاماری هاتنی گەشتیاران وەرگیراوە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ، (١١٠) هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردوە لەو ڕێژەیە زیاتر لەسەدا ٩٠ یان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە.”

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە،” گەشتیاران لە ڕێگەی بازگە و خاڵی سنوری و فڕۆکەخانەوە ، گەشتەکانیان ئەنجامداوە ، هەروەک لە تەواوی ئەو دەروازانە مەرجە خۆپارێزیەکان بە تایبەت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ جێبەجێکراوە .

جێی وەبیرهێنانەوەیە بە پێی زانیاری لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە هەر سێ ڕۆژەکەی جەژن ، تەواوی میوانخانەکان پڕبوون لە گەشتیار و زۆرینەی مۆڵ و رێستۆرانت و خواردنگەو بنکە گەشتیاری و میلیەکان توانیان پێشوازیەکی باش لە میوانانی شارەکە بکەن و بەوەش سلێمانی لە چاو شارەکانی دیکەی هەرێم زۆرترین گەشتیار سەردانی کردوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی

٢٠٢١/٥/٢٣



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button