شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی:

ئەندام‌ و لایەنگرانمان هەڵبژاردن بایكۆت بكەن‌و دەنگ بە هیچ كاندیدێك نەدەن

لڤین:

بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، داوا دەكات لە هەموو دەنگدەرو ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كە دەنگ بە هیچ كاندید و لیست و حیزبێك نەدەن و بایكۆتی هەڵبژاردنەكە بكەن، جگە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرەشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی حزبەكە، لە سلێمانی كۆبووەوە، دوای كۆبونەوەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و تێیدا چەندین بڕیارو راسپاردەی راگەیاندووە،” ەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ قودسی پیرۆزو مسوڵمانانی فەڵەستین كە لە مانگی رەمەزان و شەوانی قەدر دا كەوتنە بەر شاڵاوی زایۆنیستیەكان و هێرش و پەلاماردانی ناڕەوا بۆ سەركەرتی غەززە كە لە ئەنجامدا سەدان خەڵكی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی.”
سەبارەت بە هيلبژاردنە پێش وەختەکەی مانگی ( ١٠ ) ئەمساڵی عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”داوا لە لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا دەنگ بە هیچ كاندیدو لیست‌و حزبێك نەدەن‌و بایكۆت بكەن.”
دەقی راگەیەندراوەكە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەمرۆ  ( یەك شەممە بەرواری ٢٣ / ٥ / ٢٠٢١ )  ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجام دا.
ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی چەندین بڕیارو راسپاردەی راگەیاند كە لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەیخاتەڕوو:
١- ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بۆ قودسی پیرۆزو مسوڵمانانی فەڵەستین كە لە مانگی رەمەزان و شەوانی قەدر دا كەوتنە بەر شاڵاوی زایۆنیستیەكان و هێرش و پەلاماردانی ناڕەوا بۆ سەركەرتی غەززە كە لە ئەنجامدا سەدان خەڵكی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی، ئۆمێدەوارین كومەڵگەی نێو دەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان پشتیوان و هاوكاربن بۆ براكانیان و قودسی پیرۆزو جارێكی تر رێگە نەدەن دەوڵەتی ستەمكاری ئیسرائیل ئاوا بە ئاسانی پەلاماری قودس و كەرتی غەززە بدەن و سنورێك بۆ سەرەڕۆیی و تیرۆری دەوڵەت بەرامبەر مسوڵمانانی بێتاوان دانێن، لە هەمان كاتدا دڵخوشی و پیرۆزبایی دەكەین لەو سەركەوتنە مەزنەی كە خەڵكی خۆڕاگری فەڵەستین بە دەستی هێنا.
٢- ئەنجومەنی شورای بزووتنەوە بە تێكڕای دەنگ دووپاتی بایكۆتی بەشداری كردن لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كردەوەو پێی وابوو ساختەكاری و پیلانی حزبە دەسەڵاتدارەكان بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان تەواوی پرۆسەی سیاسییان لە عێراق و كوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنیان ناشرین و قێزەون كردووە، بۆیە داوا دەكات لە هەموو دەنگدەرو ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كە دەنگ بە هیچ كاندید و لیست و حیزبێك نەدەن و بایكۆتی هەڵبژاردنەكە بكەن، جگە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
٣- بزووتنەوەی ئیسلامی پێی وایە دەستورێك گرنگە بۆ كوردستان، بەڵام بە دوور بێت لە میزاجی حزبە باڵا دەستەكان، بەڵام لەوە گرنگتر چاكسازی ریشەیی و نەهێشتنی گەندەڵی بە كردار ئەنجامبدرێت، هاوكات ئاشكرا كردنی داهاتەكانی نەوتی و نا ەوتییەكان، داهاتی ناوخۆ و باج و داهاتی خاڵە سنورییەكان و كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەو دەست وەرنەدان لە كاروباری دادگاكان و دادپەروەری و عەدالەت كە بە داخەوە دەسەڵات بەهۆی پاوانخوازی و بەرژەوەندچیەتیان ناتوانن خۆیان بگۆڕن و متمانە بگێڕنەوە بۆ شەقامی ناڕازی كۆمەڵگەی ستەمدیدەی كوردستان.
٤-  ئەنجومەنی شورایی بزوتنەوەی ئیسلامی پێی وایە چەندین لایەن و رێكخراو و گروپ و كەسانی گوماناوی جۆراوجۆر بە پشتیوانی و هاوكاری لایەنی بیانی و نێوخۆیی هەوڵی شێواندنی رەوشت و ئەخلاقی گەنج و لاوانی كوردستان دەدەن و دەیانەوێت شەرم و شكۆ و كەسایەتیان تێكبدەن و بیشێوێنن و ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان خۆمان بە پارێزەرو شوناس و دین و ئەخلاقی میللەتەكەمان دەزانین و داوا دەكەین لە هەموو زانایانی ئیسلامی و رێكخراوەكانی كۆمەڵكەی مەدەنی و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و هەموو ئەوانەی لە خەمی دین و ژین و ئەخلاقی كۆمەڵگەی مسوڵمانی كوردستانن هاوكارو پشتیوان بن لەگەڵماندا بۆ پاراستنی گەلەكەمان و دوور خستنەوەی مەترسی بەدرەوشتی ئیلحادی بێ بنەما لەسەر لاوانی كۆمەڵگاكەمان.
٥-  ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی دەستخۆشی و سوپاسی هەموو مەڵبەندەكان و رێكخراوە خێرخوازییەكانی دەكات كە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا توانیان هەریەكەو لە سنووری خۆی بە پێی توانایان هاوكاری خەڵكی هەژارو كەم دەرامەت بكەن و كەمێك لە ئازارەكانیان كەم بكەنەوە.
٦-  ئەنجومەنی شوڕای بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا ستراتیژیەتێكی تۆكمەو رۆشن دابڕێژێت بۆ چالاككردنی بواری پەروەردەو پێگەیاندنی ئەندامان و كادیرانی خۆی.
ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی
۲۳ی ئایاری ۲۰۲۱


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button