سەرۆکی حکومەت دابینکردنی بوجەی بۆ پاراستنی سەوزایی سلێمانی راگەیاند

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی بودجەیەکی بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ سلێمانی ڕاگەیاند ،کە پێشتر وەزارەتی شارەوانی بۆ پاراستن و گەشەپێدانی پارکی هەواری شار  رایگەیاندبوو.

 

مەسرور بارزانی،  لە میانەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی “بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران” لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، “لەڕێگەی وەزارەتی شارەوانییەوە داواکارییەکم پێگەیشتووە بۆ دابینکردنی بڕێک پارە بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی لەو سەوزاییانەی لە پارکی هەواری شار و شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود و شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە هەیە”.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی “لێرەوە دەمەوێت بە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بڵێم کە ئێمە ئەو بودجەیە دابین دەکەین کە بڕەکەی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینارە، بۆ ئەوەی بکەوێتە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە.”

 

ئەوەش دوای ئەوەهات بەیانی ئەمڕۆ میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری جێگری پارێزگاری سلێمانیەوە رایگەیاند لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە داواین کردووە، بەڵا تا ئێستا پارەکەیان بۆ خەرجنەکراوە، لە ئێستادا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بودجەیەکی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button