سەرۆک کۆماری عێراق یاسای گێڕانەوەی پارە دزراوەکانی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

لڤین:

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای “گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بە تاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات” ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

 

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار یاساکە “هەموو ئەو بەرپرسانەی دەوڵەتی عێراق دەگرێتەوە كە لە ساڵی 2004 تا ئێستا، پۆستە باڵاكانیان لە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەو ژورتر گرتووەتەدەست، بەتایبەتی ئەو بەرپرسانەی ئەگەری تێوەگلانیان لە گەندەڵی لەوانی دیكە زیاترە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە داراییەكان لە لیستێكی متمانەپێكراودا ناوی ھەموو ئەو بەرپرسانە ئامادە بکەن کە لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا لە پۆستە باڵاکاندا بەرپرسیارێتیان وەرگرتووە”.

یاساکە ماوەی نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرکراوە و ئامانجی سەرەکی ” گێڕانەوەی پارە بە قاچاخ و بە گەندەڵی و تاڵانبراوەكانی ناوەوە و دەرەوەی عێراقە”.

بە گوێرەی یاساکە لە دوای دەرچوونی “دەبێت بەرپرسان و خاوەن پۆست و پڵە باڵاكان لە ماوەی 60 رۆژدا، دەستنووسێك واژۆ بكەن و تیایدا رەزامەندی خۆیان نیشان بدەن كە دەستەی دەستپاكی و دادگاكانی عێراق، مافی ئەوەیان هەیە داوای زانیاری لەو دەوڵەتانە بكەن كە ئەو بەرپرسانە تیایدا خاوەن هەژماری تایبەتی بانکین، ئەو دەستنووسەش دانپێدانانی ئەو بەرپرسانە دەبێت بەوەی رەزامەندن كە مۆركی نهێنی و تایبەتی لەسەر هەژمارە بانکییەكانیان هەڵبگیرێت و زانیارییەكانیان بخرێنەبەردەست دامودەزگا فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button