وەزارەتی شارەوانی یاداشتێکی لەگەڵ ئاژانسی VNGی هۆڵەندی واژۆکرد

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی VNGی هۆڵەندی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد و وەزیری شارەوانیش دەڵێت، دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ئابووری و رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتییان.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم یاداشتنامەکە بۆ باشكردنی توانای خۆگونجاندنی كۆمەڵگەكانی خانەخوێ و ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و رەخساندنی هەلی كار واژوو كرا.

یاداشتەکە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و میشێل لیت ئاخت، نوێنەری ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەی شارەوانییەكانی هۆڵەندا یەنجامدرا.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا وتی: ئەم پرۆژەیە لەلایەن فەرمانگەی هاوكاریی مرۆیی و سەقامگیری لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، بەشێوەی بەخشەر، پارەی بۆ تەرخان دەكرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەو هیوای خواست دوای ئەو یاداشتنامەیە، قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی هەرێم و حكومەتی هۆڵەندا بێتە ئاراوە وتیشی: پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی یاداشتەکەوە، بە دڵنایییەوە تەواوی پاڵپشتیی بەهێزی پڕۆژەکە دەکەین و هەماهەنگی پێویست بۆ سەرجەم چالاکییەکانی دەکەین و کارمەندی پێویست و تایبەتمەند بۆ ڕاپەراندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە دابین دەکەین

عەونی ئاماژەی بەوە كرد كە ئاژانسی  VNGی هۆڵەندی لە چوارچێوەی پرۆگرامەكانی MASAR  و LOGOREP2 پێشتریش لە چەندین سێكتەری دیكەدا هاوكاری و پاڵپشتیی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر كردووە، لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ و كردنەوەی زنجیرەیەك خولی هەمەجۆر بۆ كارمەند و ئەندازیارانی بەڕیوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دھۆک و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆکانی دھۆک، پرۆژەی سندوقی كۆكردنەوەی جلوبەرگ بۆ كەسانی كەمدەرامەت و كەمپی ئاوارەكان.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button