گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل بۆ عێراق ڕەتدەکرێتەوە

لڤین:

پاش ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و خاچی سووری نێونەتەوەیی،و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڕیار لەسەر گێڕاندنەوەی ١٠٠ خێزانی هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆل درا، بەڵام حکومەتی عێراق لە بڕیاری گواستنەوەیان پاشگەز بووەتەوە.

نزیکەی ٦٤ هەزار خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل نیشتەجێ کراون و زۆربەیان سوریایی و عێڕاقین، و بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە دەڵێت ژمارەی هاووڵاتییە عێڕاقییەکان نزیکەی ٣٠ هەزار دەبن.

ماڵپەڕی دەنگی ئەمەریکا لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردووە،”بەپێی بەرپرسیانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، حکومەتی عێراق لە سەرەتای مانگی پێنجەوە لەئامادەکاریدا بووە بۆ گواستنەوەی ژمارەیەک خێزانی داعشی عێراقی، بەڵام پاش چەندین ڕۆژ لە ئامادەکاری هەردوولا بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە حکومەتی عێڕاقی گواستنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی ڕەتکردووەتەوە.”

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕەکە بەرپرسی نوسینگەی پەنابەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر شێخموس ئەحمەد، ووتویەتی، “ڕەتکردنەوەی حکومەتی عێراق بۆ گواستنەوەی ١٠٠ خێزانی عێراقی لە کامپی هۆلەوە بۆ عێراق، جێگای داخە.”

هەروەها بەرپرسی نوسینگەی پەنابەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” پێویستە حکومەتی بەغدا پابەندی بڕیارەکانی بێت.”

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ”بە پێی زانیارییەکان کامپێک لە باشوری موسڵ لە عێراق ئامادە دەکرا بۆ نیشتەجێکردنی ئەو خێزانانەی لە کەمپی هۆلی سوریاوە دەگوازرانەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٥ وە حکومەتی بەغدا داواکاری گێراندنەوەی هاووڵاتیانی خۆی ڕەتکردووەتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button