نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو هێزانەی کە دەگەڕێنەوە کەرکوک

لڤین:

ژمارەیەک ئەفسەری لیوای یەک و دوو بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکدا دەکەن، هەروەها یەکەم فەوجی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەگەڕێتەوە کەرکوک.

لە هەواڵێکیدا سەبارەت بە گەڕانەوەی هیزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک، ئاژانسی روسیا تودەی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ناو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانم بڵاویکردەوە ”هەشت ئەفسەری لیوای یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی کەرکوکدا دەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.”

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە،” بەپێی رێککەوتنەکەی نیوان هەولێر و بەغدا تا ١٥ رۆژی دیکە فەوجێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەگەڕێنەوە پارێزگای کەرکوک بۆ بنکەی سەربازیی کەی وەن.”

هەروەها، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی ڕاگەیاندووە، “ھەفتەی رابردوو ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری ھەماھەنگی ھاوبەش لە دیالە دەستبەکاربوون، سبەی یەکشەممەش ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ژووری ھەماھەنگیی ھاوبەش لە سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک دەستبەکار دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button