منداڵێکی خەڵکی هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بە بارمتە دەگیرێت

لڤین:
منداڵێکی شاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند کراوە و پارێزگاری هەولێریش بەڵێنیداوە هەموو هاوکاریەکی بکات بۆ گێڕانەوە.
بەختیار سەعید رۆژنامەنووس نڵاویکردەوە داوای لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کردووە “فریای ئه‌و منداڵه كورده بكه‌وێت، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی، ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌و، داوای 5000 دۆلاریان لێ كردووه، ئه‌وكات رێگه‌ی ده‌ده‌ن له نه‌خۆشخانه كه بروات وته‌سلیم به باوكی بكه‌ن”.
ئەومنداڵە ناوی ئەمەن ئیبراهیمە و خەڵکی قەزای سۆرابە و ماوه‌ی 10 رۆژ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، نه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌و، نه‌خۆشی شه‌كره‌شی هه‌یه.
دوای پەیوەندی ئەو رۆژنامەنوسە بە پارێزگاری هەولێرەوە ئومێد خۆشناو “به‌ڵێنیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات”.
بەخۆشخانەکە بە باوکی منداڵەکەیان وتووە بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌یان نه‌ده‌نی، ئه‌و منداڵه ته‌سلیم به هه‌تیوخانه‌ی توركیا بكه‌ن و له كه‌سو كاره‌كه‌ی زه‌وت بكه‌ن.