تورکیا چەکدارەکانی سوریا لە لیبیا دەگێڕێتەوە و شەڕی پەکەکەیان پێدەکات

لڤین:

تورکیا ئەو چەکدارانەی بە کرێ ناردبوونی بۆ شەری لیبیا دەگێڕێتەوە و لە شەڕی پەکەکەدا بەکاریان دەهێنێت.

 

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە تورکیا بۆ شەڕی پەکەکە١٠٠٠ چەکدار لە سوریا دەھێنێتە سنورەکانی ئامێدی و ٥٦٠ چەکداری تری لە لیبیا و سوریاوە دەگەرێنێتەوە ناوچە سنورییەکانی ھەرێم لەگەڵ تورکیا.

 

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە لە ئێستادا،  ٥٦٠ چەکداری سوپای ئازادی سوریا کە گرووپێکی سەر بە تورکیان، لە لیبیاوە گەڕاندووتەوە و لە ئێستادا لە ناحیەی ڕووباروکی لە قەزای شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ لە سنوری باکوری کوردستان و ھەرێمی کوردستان جێگیرکراون.

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە ماوەی رابردوودا تورکیا نزیکەی ١٠٠٠ چەکداری سوپای ئازادی سوریای لە ناحیەی بامەڕنێ لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە دھۆک جێگیر کردووە و شەڕی پەکەکەی پێکردوون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button