کۆتا گروپی عێراقیەکان لە هندستان گەڕانەوە و تەرمێکیشیان لەگەڵ بوو

لڤین:

شەوی رابوردوو، پێنجەم گروپی ئەو هاووڵاتیە عێراقییانە گەڕانەوە كە بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆناوە لە هندستان گیریانخواردبوو.

ئەوە دواین گروپی عێراقییەكانی ناو هندستان بوو کە بگەڕێنەوە و 150 هاوڵاتیی گەیشتنەوە بەغداد و تەرمێكیشیان پێبووە كە لە هندستان كۆچی دوایی كردووە.

لە 3ی ئەم مانگەوە و بە پێنج گەشتی ئاسمانی، تەواوی ئەو عێراقییانەی لە هندستان داوای گەڕانەوەیان كردبوو و ژمارەیان زیاتر لە هەزار و 600 كەس بووە، گەڕێندرانەوە سەرجەمیشیان کەرەنتین دەکرێن تا ماوەی دیاریکراو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button