ئەحمەد سەفار: پێدەچێت لە کۆبوونەوەکانی دیکەدا هەرێم و ناوەند بگەنە رێککەون

لڤین

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە ئەگەر هەیە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا شاندی هەرێم و ناوەند لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، حکومەتی هەرێم ڕازیبووە بە خستنەڕووی سەرجەم داتاو زانیارییەکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و داهاتەکانی تر.

ئەحمەد سەفار وتوویەتی “پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا هەردوولا بگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی، پاش ئەوەی حکومەتی ئیتیحادی ووردبینی دەکات سەبارەت بە سەرجەم ئەو داتایانەی کە  تایبەتن بە هەناردەکردن و دۆسیەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان لە هەرێم.”

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو دووشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی هەرێم لەسەر بەشەبودجەی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button