نرخی نەوت لە مڕۆی بازاڕەکانی جیهاندا

لڤین:

 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزینێکی کەم کرد و بەهای یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە خوار 67 دۆلارەوەیە.

 

بەیانی ئەمڕۆ بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 66دۆلار و 68 سەنتیان دیاریکردووە و بەرمیلی نەوتی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و 88.

ئەوە لە کاتێکدایە ئێوارەی دوینێ بەهای نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 75سەنت و نەوتی ئەمریکی بە63 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران بەهای نەوت رووی لە دابەزین کردووە، لەبەر ئەوەی کۆمپایاکانی جیهان لە رێکەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا پێشبینی دەکەن بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێت.

 

هەر چەندە ئەو گفتوگۆیانە ترسی لەلای خاوەن کۆمپانیاکان دروستکردووە بەڵام هەفتەی رابردوو بەهۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتان کێشەیان بۆ دروست بووە و ئەوەش وای کردووە نرخەکان چەند سەنتێک یاری بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button