ھیچ کەس و لایەنێک ھیندەی بزووتنەوەی گۆڕان قەرزداری پارتی نییە

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی هێڤیدار ئەحمەد

ھچ کەس و لایەنێک ھیندەی بزووتنەوەی گۆڕان قەرزداری پارتی نییە
کاتی خۆی لەسەر خاتری بەرەحمەتبێ کاک نەوشیروان مستەفا، جەنابی سەرۆک بارزانی رازی بوو دەستوور بگەڕێتەوەو سەرلەنوێ بنووسرێت.
ئەوەی جەنابی سەرۆک کردی، بۆ خاتری یەکریزی کوردستان بوو.
لای پارتی ھیچ شتێک ھیندەی کوردستان و خەڵکەکەی گرینگتر نییە.
ئێستاش جەنابی کاک نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێم پرسی دەستوورو یەکریزی ھێناوەتە کایەوە.
پارتی نەیگتووە دەستوور بۆ پارتی دەنووسین!
دەستوور بۆ میللەتێک دەنووسرێت و لەلایەن ھەموو ھێزە سیاسیی و قانونییەکانی ئەم ھەرێمەوە دەنووسرێت کە گۆزارشت لە ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات.
پێویستە پەیامی برایەتی و یەڕیزی لەسەرووی ھەموو پەیامێکی دیکەوە بێت.
حەقە رێگە لە دووبەرەکی بگێرێت و ئەوەی ئێستا سەرۆکی ھەرێم دەستی پێکردووە، کەم نییەو با تێکی نەدەین.
لەم رۆژانەی داھاتوودا جەنابی نێچیرڤان بارزانی، ھەنگاوی دیکە بۆ یەکریزی دەھاوێژیت با ھەمومان پاڵپشتی خێر بین نەک شەڕ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button