بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەبارەی داخستنی دەرمانخانەیەکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

دوێنێ پێنجشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١، دەرمانخانەی “سەروەران” لە شاری هەولێر لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی دەرمانخانەکان داخرا و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و پاش بڵاو بوونەوەی ئەو بابەتە بەشێک لە هاووڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیانوایە بەهۆی هەرزانی نرخەکانی، دەرمانخانەکە داخراوە و دەڵێن، دەرمانخانەکە بەهۆی هەرزانی نرخی دەرمانەکانی سودێکی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕایگەیاندووە،” بەداخەوە لە چەند پەیج و ھەژمارێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی بڵاوبوونەوەی داخستنی دەرمانخانەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە بە ھۆکاری ھەرزانی لە نرخی دەرمان داخراوە، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە راستی، بەڵكو ھۆکاری داخستنی ئەم دەرمانخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ فرۆشتنی کۆمەڵێک دەرمانی میری وەزارەتی تەندروستی (MOH/IRAQ) کە بە خۆڕایی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ ھاوڵاتییان دابین دەكرێت و كرین و فرۆشتنی لەسەرنییە.

لەبەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە،” بەڵام لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان لیژنەكانی چاودێریكردنی بازار سەردانی ئەم دەرمانخانەیان کرد، دەرکەوت ئەم دەرمانخانەیە کۆمەڵێک دەرمانی (MOH) کە موڵکی گشتین بە شێوەیەكی نایاسایی دەستیان كەوتووە و بە بڕە پارەیەکی زۆر بە ھاوڵاتیانی دەفرۆشن و ساخی دەكەنەوە کە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و قەدەغەکراوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ھەروەک لە پارچە ڤیدییۆکە جۆری دەرمانەکان دەردەکەوێت و لۆگۆی (MOH/IRAQ) لەسەر دەرمانەکان دیارە. بۆیە دەرمانخانەکە داخرا و سەرپێچیکار رێکاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر .

<iframe src=”https://www.facebook.com/plugins/video.php?height=476&href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fkmcakrg%2Fvideos%2F185155280048078%2F&show_text=false&width=476″ width=”476″ height=”476″ style=”border:none;overflow:hidden” scrolling=”no” frameborder=”0″ allowfullscreen=”true” allow=”autoplay; clipboard-write; encrypted-media; picture-in-picture; web-share” allowFullScreen=”true”></iframe>

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button