تەندروستی جیهانی لە بارەی ئامارەکانی کۆرۆناوە راپۆرتێک بڵاو دەکاتەوە

لڤین:
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، راستی ژمارەكە نییە بەڵکو ئامارەکان زۆر لەوە زیاترن.
لە راپۆرتێكیدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، وێڕای ئەوەی ئێستا ژمارەی قوربانیانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ژمارەی راستەقینە نییە، بەڵكو ژمارەی بنەڕەتی و راستەقینە زۆر زیاترە لەو ژمارەیە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردوو ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستدابوو بە (1.2) ملیۆن كەس مەزەندە كرابوو، بەڵام راستیەکە ئەوەیە لە ساڵی (2020) ژمارەی ئەوانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە لە 3 ملیۆن كەس زیاترە.