ئیسرائیل بەرپرسێکی حەماسی دەستگیرکرد

لڤین:

ئیسرائیل ١١ کەسی فەڵەستینی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە بزوتنەوەی حەماسی دەستگیرکرد کە لەنوێیاندا بەرپرسێکی ئەو حزبە هەیە.

لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین یەکێک لە بەڕێوبەرانی بزوتنەوەی حەماس بە ناوی عەلا حومەیدان و ١٠ کەسی دیکە لەلایەن هێزە ئیسرائیلیەکانەوە دەستگیرکران.

ئەو بەرپرسەی حەماس لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی فەلەستین وتەبێژیی لیستی حەماس بوو لە نێو ماڵيکەیدا لە گەڕەکی مەعاجین لە شاری نابلووس دەستگیرکراوە.

لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل تا ئێستا کۆی گشتی ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کە بە گوێرەی راگەیەندراوەکانی دەسەڵآتدارانی فەڵيستین لە نوێاندا ٦٥ منداڵ و ٤٠ ژن هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button